ڕووەکی عوسفەر

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-19-00:20:00 - کۆدی بابەت: 4635
ڕووەکی عوسفەر

ناوه‌ڕۆك

باسی ڕووەکی عوسفەر

ئەو ڕووەکە بە هیچ شێوەیەک لە خێزانی زەعفەران نییە هەرچەندە گوڵی زەعفەران  و عوسفەر هەمان بەکارهێنانیان هەیە شوێنی سەرەکی هیندستان و چین و هەندێک لە وڵاتانی تری ئاسیایە، لە میسڕ و لە ئەوروپاش هەیە، بەشی بەکارهاتووی گوڵەکەییەتی.

عوسفەر دوو مادەی سەرەکی ڕەنگا و ڕەنگی تیایە کە سوورەکەیان لە زەردەکە زۆر گرنگترە، زیاتر بەکاردێت بۆ دیباغەی ئاوڕیشم. ڕەنگە سوورەکەی لەگەڵ بۆدرەی تالکەم تێکەڵ دەکرێت و بەکاردێت بۆ سووراوی لیوی ئافرەتان زۆر جار عوسفەر لەگەڵ زەعفەران تێکەڵ دەکرێت چونکە لەیەک دەچن، ئەمەش وەک فێڵ و غەشێکە دەکرێت چونکە زەعفەران نرخی زۆر گرانترە، عوسفەر بە شێوەی (چای) و شلە و کەبسول هەیە لە بازاڕەکان.

سوودەکانی ڕووەکی عوسفەر

  • چەوری ناتێری تیایە وەک ئومیگا ٦، بۆیە بەکاردێت بۆ نەخۆشی ڕەقبوونی هەمەلایەنە کە توشی دڕکە پەتک دەبێت و شەلەلی دەکات.
  • بۆ چارەسەری قەبزی باشە.
  • چەوری کۆلیسترۆڵ کەم دەکاتەوە.
  • پلەی گەرمی لەش دەتوێنێتەوە.
  • بۆ نەخۆشیەکانی بێ نوێژی باشە.
  • بۆ لابردنی پەڵەی پێست باشە کە لە ئەنجامی کۆبونەوەی مادەی ڕەنگی میلانین دروستدەبێت.
  • بۆ نەخۆشیەکانی ڤایرۆسی پێست باشە وەک سوریکە، چونکە ماکەکانی لادەبات.
  • هەوکردنی ناو دەم.
  • بۆ نەخۆشی ڤایرۆسی تامیسکەی لێو باشە.
  • چالاکی جگەر زیاد دەکات.

تێبینی:

  • دایکی دووگیان و شیردەر نابێت بەکاری بێنێت.
  • ئەو منداڵانەی کوتانیان بۆ کراوە.
  • ئەو کەسانەی کە ئەندامێکی لەشیان گۆڕاوە و بەرگریان تەواو نییە.


سەرچاوەکان



542 بینین